میلان ئه‌و راهێنه‌ره‌ی دۆزییه‌وه كه قه‌یرانی تیپه‌كه‌ی پێ چاره‌سه‌ر ده‌كات
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی كه‌ته‌لۆنیا ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی ئه‌یسی میلان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو راهێنه‌رێكی نوێی ده‌ستنشیان كرد، به‌ڵام گومانی له‌و راهێنه‌ره هه‌یه و له ئێستادا به‌دوای راهێنه‌رێكدا ده‌گه‌ڕێت كه بتوانێت یانه‌كه بۆ سه‌رده‌می زێرینی پێشوو بگه‌ڕێنێته‌وه و هه‌موو هیوایهكانیشیان له پێپ گواردیۆلا چڕكردۆته‌وه.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه كه گواردیۆلا گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر سیتی نوێناكاته‌وه و نزیكترین یانه‌ش له‌و راهێنه‌ره یانه‌ی ئه‌یسی میلانی ئیتاڵیایه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، یانه‌ی ئه‌یسی میلان له‌گه‌ڵ گواردیۆلا به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی قسه‌ی كردووه، به‌ڵێنی به راهێنه‌ره كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه داوه ئۆڤه‌ر مارسی هۆڵه‌ندی بكاته به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌كه كه پێشتر ئه‌و یاریزانه هاوشانی گواردیۆلا به‌یه‌كه‌وه له بارسێلۆنا یارییان كردووه و په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له نێوانیاندا هه‌یه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، میلان پلانێكی درێژخایه‌نی هه‌یه و زۆرترین داهات بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی یانه‌كه ده‌خاته‌ژێر ده‌ستی ئۆڤه‌ر مارس و پێپ گواردیۆلا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی یانه‌كه بۆ ئاستی راسته‌قینه‌ی پێشوو بگه‌ڕێننه‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو كه به‌رپرسانی میلان متمانه‌یان به هیچ راهێنه‌رێكی دیكه نییه جگه له گواردیۆلا، به‌وپێیه‌ی پێشتر چه‌ندان راهێنه‌ریان تاقی كردۆته‌وه كه‌چی نه‌یانتوانی بارودۆخی یانه‌كه راست بكه‌نه‌وه، له‌وانه (كلارێنس سیدۆرف، فیلیپۆ ئینزاگی، جینارۆ گاتوزۆ و جامپاوڵی).