ئه‌ردۆگان: ئه‌وانه‌ی تورك ناناسن له‌ داهاتوودا ده‌یناسن

سەرۆك كۆماری توركیا لە نوێترین ھەڕەشەكانیدا رایدەگەیەنێت، ئەو بەڵێنانەی كە پێیاندراوە ئەگەر جێبەجێ نەكرێن ئۆپەراسیۆن دەست پێدەكەنەوە. دەشڵێت “ئەمانەی تورك ناناسن لە داھاتوودا دەیناسن”.

رەجەب تەیب ئەردۆگان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند: ئەگەر ئەو بەڵێنانەی کە بە وڵاتەکەمان دراوە جێبەجێ نەکرێ ئەوا ھەروەکو پێشتریش چاوەڕێ ناکەین و لەگەڵ کۆتاییھاتنی کاتە دیارییکراوەکە، درێژە بە ئۆپەراسیۆنەکە دەدەین.

سەرکۆماری تورکیا راشیگەیاند: لە بەشێکی ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکەماندا ھێزەکانی رژێمی لێیە کە رووسیا پارێزگارییان لێدەکات، لەگەڵ پوتین-دا بابەتەکە تاوتوێدەکەم، پێویستە چارەسەرێکی بۆ بدۆزینەوە.

وتیشی: ھێزەکانی رژێم لە ناوچەکانی ئۆپەراسیۆن ھەمان دۆخ بۆ ئەوێش راستە، ببێت ئەوا دەبێت و ئەگەر نەبوو ئەوا بەردەوام دەبین لە جێبەجێکردنی پلانەکانمان.

ئەردۆغان، وتی: ئەمانە گەلی تورک ناناسن، بەڵام لە داھاتوودا دەیناسن. یان بەڕێزەوە دەیناسن یان کە پەندەکانیان وەرگرت دەیناسن.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ له‌ ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 17ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، به‌پێی رێككه‌وتنی نێوان ئه‌مریكا و توركیا ئاگربه‌ست بۆ ماوه‌ی 120 كاتژمێر له‌ باكووری سوریا راگه‌یه‌ندرا، به‌ڵام توركیا به‌و ئاگربه‌سته‌وه‌ پابه‌ند نه‌بووه‌و به‌رده‌وام بووه‌ له‌ بۆردمانی سه‌رێ كانی كه‌ له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده‌وه‌ به‌ سه‌ختی به‌رگری لێده‌كرێت.

Back to top button