مه‌زڵوم كۆبانێ: پێویسته ئه‌مریكا له سوریا بمێنێته‌وه و گۆڕه‌پانه‌كه بۆ روسیا چۆڵ نه‌كات

فه‌رمانده‌ی گشتیی شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات رایگه‌یاند كه به‌رده‌وام ده‌بن له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی شانه‌كانی داعش له خۆرهه‌ڵاتی سوریا و پێویسته ئه‌مریكاش له‌و ناوچه‌یه بمێنێته‌وه.
مه‌زڵوم كۆبانێ له لێدوانێكی ته‌له‌فۆنیدا به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاند: به‌هاوكاریی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا له‌دوای راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست، به‌رده‌وام ده‌بن له راوه‌دونانی شانه‌كانی داعش.
وتیشی: پێویسته ئه‌مریكا بۆ پاراستنی هاوسه‌نگیی هێز له سوریا بمێنێته‌وه و گۆڕه‌پانه‌كه بۆ روسیا و ئه‌وانی دیكه چۆڵ نه‌كات و ئه‌مریكا رۆڵی خۆی له ناوچه‌كه بگێڕێت.
دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سوریا له 9ی ئه‌م مانگه سوپای توركیا هێرشه‌كانی بۆسه‌ر رۆژئاوای كوردستان به‌ناوی “كانی ئاشتی” بۆ سه‌پاندنی ناوچه‌ی ئارام ده‌ستپێكرد.