تورکیا لە کانی گەردەلوولەوە .. تاوانی جەنگ لە باکووری سوریا و هێرشی فسفۆری

ڕۆژنامەکانی گاردیان و تایمزی بەریتانیا توومەتەکانی لێکۆڵینەرە نێودەوڵەتیەکانی بڵاوکردەوە کە ئاراستەی تورکیا کرا بەهۆی هێرش کردنە سەر هاوڵاتیانی سڤیل بە چەکی فسفۆری سپی قەدەغەکراو و دەزگا ڕاگەیاندنە جیهانیەکان وێنەی محەمەدی تەمەن 13 ساڵی دانیشتووی تەل تەمر لە پارێزگای حەسەکە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریایان بڵاوکردەوە کە شوێنەواری سوتان هەموو جەستەی داگرتووە.

لەلایەکی دیکەوە ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕۆژی هەینی ڕابردوو هێزەکانی تورکیا و گروپە چەکدارەکانی بە تاوانی جەنگ تومەتبار کرد لە هێرشەکانیان دژی هێزە کوردیەکان و دووپاتیان کردەوە کە بەڵگەکانی دەستیان بوردومانە وەحشیەکانی تورکیا نیشان دەدات بۆ سەر قوتابخانە و نانەوا و ماڵی هاوڵاتیانی سڤیل جگە لە تاوانی کوشتنی ئەنقەست کە ئەنجامیان دەدا بەتایبەتی ئەوەی دەرهەق سیاسەتوانی کورد هەرڤین خەلەف بەدەستی گروپی ئەحرار شەرقیەی کرا.

سەرچاو : سکای نیوز

 

Back to top button