دوو ساڵ بەسەر داستانی گه‌وره‌ی پردێ‌ تێدەپەڕێت

ئەمڕۆ دوو ساڵ بەسەر داستانی پردێ‌ تێدەپەڕێت كاتێك پێشمەرگە تانكێكی جۆری ئەبرامزی تێكشكاند و توانی بەر لە هێرشەكانی سوپای عێراق و پاسدارانی ئێران بگرێت بۆ سەر هەرێمی كوردستان.
سەرەتای هێرشەكانی سوپای عێراق بە خیانەتی 16ـی ئۆكتۆبەر دەستی پێ‌ كرد، كاتێك بەشێك لە سەركردە سەربازییەكانی یەكێتی ڕێككەوتنی ژێربەژێریان لەگەڵ سوپای عێراق و حەشدی شەعبی و قاسم سلێمانی كردبوو.
ئێوارەی 20ـی تشرینی یەكەم، پێشمەرگە بەردەوام بوو لە ڕێگریكردن لە سوپای عێراق بۆ هەرێمی كوردستان كە بەنیاز بوو لە قۆڵی قوشتەپە بەرەو هەولێر بێت، ئەوەبوو توانرا تانكێكی جۆری ئەبرامز ئێم وەن تێك بشكێنن، ئەوەش بوو بە دەستپێكی خاڵی پێچەوانە و ڕێگری لە هێرشی میلیشیاكان و لە سنووری مەخموور و سحێلان كە بە دەیان كەس لەو میلیشیایانە كوژران.

 

Back to top button