نێردەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی : تورکیا ڕێگای دا بە پەڕینەوەی 40 هەزار داعش بۆ سوریا

برێت ماکۆڕك نێردەی پێشووی هاوپەیمانی نێودوڵەتی دژی داعش وردکاری پشتیوانی تورکیای بۆ ڕێکخراوی داعش ئاشکرا کرد بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی بەناو خەلافەت لە سەر سنووری تورکیا و گوتی تورکیا ڕێگای بە 40 هەزار ئەندامی داعشی دا کە لە 110 وڵاتی جیا جیا هاتبوون لە ڕێی فڕۆکەخانەکانی تورکیا بۆ ئەوەی پەیوەندی بەم ڕێکخراوە تیرۆریستیەوە بکەن لە سوریا.

مەکۆڕك ڕوونیشی کردەوە کە خەلافەتی داعش لەسەر سنووری تورکیا بوو و چەندین جار سەردانی تورکیام کرد و داوام لێ کردن سنوورەکانیان دابخەن لە ڕووی تیرۆریستان بەڵام وایان نەکرد ، پاشان کە هێزە کوردیەکان کۆنترۆلی بەشێکی ئەو خاکەیان کرد لە نزیك سنووری تورکیا دەم و دەست سنووری داخست و دیوارێکی بونیاتنا لە سەر سنوور.

سەرچاوە : الحدث نێت

 

Back to top button