مارک ئێسپەر : هێزەکانی ئەمریکی دوای کشانەوە لە سووریا دەچنە رۆژئاوای عێراق
مارک ئێسپەر وەزیری بەرگری ئەمریکا رۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند ، هێزەکانی ئێستای ئەمریکا لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا دەنێردرێنە رۆژئاوای عێراق .
بە پێی هەواڵی ( ئاسۆ شیتێد پرێس ) مارک ئەسپەر لە کاتی سەردانی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست بە رۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندووە هێزەکانمان بۆ بەردەوامی شەڕ لە دژی هیزەکانی داعش لە ناوچەدا دەمێننەوە .
هاوکات ئێسپەر ڕەتی نەکردۆتەوە کە هێزەکانی ئەمریکایی لە ئەگەری پێویستدا لە عێراق و سووریا لە دژی داعش شەڕ دەکەن .
ئیسپەر ئاشکراشی دەکات لە گەڵ وەزیری بەرگری عێراق ڕاوێژ کراوە بۆ جیگیر بوونی 700 سەربازی ئەمریکی لە عێراق لە دووای کشانەوەیان لە سووریا