خەڵكی هەرێمی كوردستان ئامادەنین سەردانی توركیا بكەن گەشتەكان لە 10ساڵی رابردوو وەك ئەمساڵ نەبووە
بەگوێرەی زانیاری سەرۆكی یەكێتی كۆمپانیاكانی گەشتیاری و فرۆكەوانی لەهەرێمی كوردستان رێژەی گەشتیار لە هەرێمی كوردسنتان بە رێژەی سەدا 75 دابەزیوە و بلیتی فرۆكە بۆ توركیا لە دەساڵی رابردوو وەها نزم نەبۆتەوە و كەس ئامادە نیە بچێت بۆ توركیا”.
سەرۆكی یەكێتی كۆمپانیاكانی گەشتیاری لە هەرێمی كوردستان لاوەند مەموند هەروەها راشی گەیاندووە” بەهۆی ئۆپراسیۆنی توركیا بۆ سەر گەلی كورد لە رۆژئاوایی كوردستان خەڵكی هەرێمی كوردستان بایكۆتی توركیایان كردووە، ئامادە نین سەردانی ئەو وڵاتە بكەن.
هەر بەگوێرەوی زانیاریەكانی مەموند رێژەی گەشتیار لە دابەزین دایەوە و ئەمساڵ لە دابەزیندا پێوانەی بووە كە لەدەساڵی رابردوو بەم شێوەیە نەبووە رێژەكەی بۆ سەدا 75 بەرز بۆتەوە، خەڵك ئامادە نیە سەردانی توركیا بكات.
لەبارەی نرخی بلیت لە ئێستادا ئەم بەرپرسە دەشلێـ” ئەوەی جێگای سەرسورمانە نرخی بلیتی فرۆكە لە هەرێمی كوردستان بۆ توركیا لە 320 دۆلار هاتۆتە 150 دۆلار و لە 150 دۆلارەكەش كەس ئامادە نیە سەردانی توركیا بكات.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی خواكوڕك لە ئێستادا گەشتەكان زیاتر بەرەو وڵاتانی عەرەبیە و خەڵك بەتەواوی رووكردۆتە وڵاتانی عەرەبی جا بەهۆكاری تەندروستی بێت یان گەشت بێت”.