ماڵپەڕێکی ئەمریکی : ئەردۆگان فێڵی لە ئۆباما کرد و ترامپ باجەکەی ئەدات

لەگەڵ ئەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لم دواییانە دا بە کۆی دەنگ سەرکۆنەی ترامپ یان کرد دەربارەی ئۆپەراسیۆنە خوێناویەکەی تورکیا دژی کورد لە باکووری سوریا بەڵام نابێ ئەوەشمان لەیاد بچێ کە ترامپ یەکەم سەرۆكی ئەمریکی نیە کە ئەنقەرە یاری پێ دەکات ئەمە دادگەری پێشووی فیدرالی ئەندرۆ مکارثی نوسیوێتی و لە سایتی The Hill بڵاوکرایەوە

 

پەیوەندیە پتەوەکەی نێوان ئۆباما و ئەردۆگان گرژی تێکەوت بەهۆی کوردەکانی تورکیا لەو کاتەی pkk و پەیەدە ڕاپەڕینێکیان بەرپاکرد لە باکووری سوریا بۆ بەدەست هێنانی دەسەڵاتێکی خۆسەری  و لەهەمان کات دا هێزە کوردیەکان بوونە بەهێزترین بریکار بۆ ئەمریکیەکان لە سوریا و دڵنیایی بە ئەردۆگان درا کە پێویست بە دڵ ڕاوەکی ناکات لە بابەتی پشتگیری و پـڕ چەك کردنی هێزە کوردەکان لەلایەن ئەمریکاوە و لەگەڵ وازهێنانی ئۆباما لە دەسەڵات کاتی لێپێچینەوە هات و ڕۆلی ترامپ دەستی پێکرد بەڵام بینی نقوم بوون لەگەڵ ئەردۆگان گرفتێکی گەورە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست درووست دەکات

 

سەرچاوە : العربیە نیت

Back to top button