میدیاكانی حزبی شەهیدان پشگیری لە قسەكانی سروە عەبدولواحید دەكات

خواكوڕك
پاش ئەوەی حەنان فەتڵاوی رایگەیاند پێویستە پشگیری لە ئەندام پەرلەمانی گۆڕان ( سروە عەبدولواحید) بكرێت یەكێتی لە میدیا سێبەرەكانیەوە دەستی بە پشگیری ئەو ئەندام پەرلەمانتارە دەكات كە بە خانەوادەی شەهیدان دەلێت لەشفرۆشی دەكەن، ئەمە لەكاتێكدایە یەكێتی هاوشان لەگەڵ پارتی شەهیدی لە پاراستنی كوردستان داوە بەڵام ئامادە نیە بەرگری لە خانەوادەی شەهیدانی خۆشیان بكات.

لەمیدیا سێبەرەكانیان یەكێتی كە خۆی بە خاوەنی حزبی شەهیدان دەزانێت، دەستیان بە پشگیری ئەو ئەندام پەرلەمانتارەی گۆڕان كرد كە بە خانەوادەی شەهیدانی گوت كاری لەشفرۆشی دەكەن، خۆیان دەفرۆشن، چاودێرانی سیاسیش پێیان وایە لەئێستادا رێكخراوێكی سیاسی نەماوە بەناوی یەكێتی و ئەو باڵ باڵەی ناو یەكێتی هەموو شتێكیان دابەش كردووە، بۆیە ئەو بەشەی پێشمەرگەی یەكەی 70ی یەكێتی سەر بەباڵێكی تری ناو یەكێتیە و باڵی دەسترۆیشتوو یەكێتی دەیەوێت لەپشت ئەو سوكایەتیانەی گۆڕان سوكایەتی بە هێزی پێشمەرگە لەیەكەی 70ی هێزەكانی پێشمەرگەی یەكێتی و خانەوادەی شەهیدان بدەن.

چاودێرانی سیاسی پێشیان وایە، دەزگاكانی لاهور تاڵەبانی و ماڵپەرە سێبەرەكانی لە گۆڕانەكان زیاتر پشگیری سوكایەتیەكانی سروە دەكەن، ئەمەش بۆ ئەوە دەگەرێتەوە، كە دەیانەوێت لەپەنای ئەو سوكایەتیە و هێرش كردنە بۆ سەر پێشمەرگە لە باڵێكی ناو یەكێتی بدەن،

Back to top button