لە درێژەی کۆنفرانسی وارشۆ لە بەحرێن ، نوێنەری ئیسرائیل بەشداری تێدا دەکات

 

رۆژانی 21 و 22 مانگی ئۆکتۆبەر بەحرێن خانەخوێی کۆبوونەوەیەکی ( ئاسایشی دەریایی و ئاسمانی ) دەبێت بە بەشداری وڵاتانێکی وەکوو ، سعوودیا ، ئیمارات ، کوێت و عەممان ، ئەوە هاوکاتە لە گەڵ ئەوەی ڕاگەیەندراوە لەم کۆبوونەوەدا نوێنەری ئیسرائیل بەشداری تێدا دەکات .

 

گۆڤاری تایمز رۆژی یەکشەممە بڵاوی کردەوە ، وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل ڕەتی نەکردۆتەوە کە نوێنەرەکەیان لە وێدا بەشداری دەکات ، هاوکات لە ڕاگەیەندراوێکی کورتدا دەڵێت ئەو کۆنفرانسە درێژکراوەی کۆنفرانسی وارشۆیە .

 

لە مانگی هاوینی ئەمساڵدا نوێنەرانی ئەمریکا و چەند وڵاتێکی ئەورووپایی لە سەر بانگهێشتی فەرمی بەریتانیا کۆبوونەوەیەکیان بۆ دامەزراندنی هاوپەیمانییەک لە بەحرێن بەرێوە برد کە ئامانجی ئەو هاوپەیمانییە بۆ دابین کردنی ئاسایشی کەشتیوانی بو لە کەنداودا .

 

Back to top button