وتەبێژی حکوومەت زانیاری نوێ لەسەر بودجەی 2020 کوردستان بڵاو دەکاتەوە

 

د.جووتیار عادل، وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشکرای دەکات خەریکی ئامادە کاری ڕەشنووسی بودجەی 2020 ی هەرێمی کوردستانن .

 

هاوکات دەڵێت سەرقاڵی ئامادەکاری مافەداراییەکانی هەرێمی کوردستانن بۆ چەسپاندن لە پرۆژە بودجەی عێراقدا ، لە گەڵ تەواو بوونیشی ڕەوانەی بەغدا دەکرێت بۆئەوەی لە کاتی تاوتوێی بودجەی 2020 ی گشتی عێراق جێگیر بکرێت  .

 

وتەبێژی حکومەت روونیشی دەکاتەوە لە کاتی ناردنی بۆ بەغدا بە پێی دەستوور داکۆکی لە داڕشتنی ڕەشنووسی بودجە دەکەین و سازش کردنیش لەم بارەوە لە ئارادانییە .

Back to top button