ناتۆ ناوەندی ئیدارەی قەیرانەکانی باکووری سوریا دادەمەزرێنێت

لە نوێترین زانیاریدا ، رۆژنامەی ( فێڵت ئێم زۆنتاگ) ئاڵمانی باس لە پلانێکی نوێی هاوپەیامنی باکووری ئەتڵەسی ( ناتۆ ) دەکات کە بە نیازە ناوەندێکی تایبەت بە قەیرانەکانی باکووری سووریا دامەزرێنێت بۆ راستەوخۆ هەڵسەنگاندنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان .

 

بە پێی زانیاری هەمان سەرچاوە ئەو ناوەندە ئەندامەکانی لە پسپۆرانی ئەمنی ، سەربازی وڕاوێژکاری سیاسی پێک دێت .

 

دامەزراندنی ئەو ناوەندە ئاماژەیە بەوەیکە ناتۆ باوەڕی بەوە نییە تورکیا هەموو زانیاریەکانیان بە دروستی پی بگەێنێت ، چونکە تورکیا رۆژی چوارشەممەی ڕابردوو لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ناتۆ تورکیا ئامادەیی خۆی دەربڕی هەموو زانیاریەکان لە سەرچۆنیەتی هێرش بۆ سەر رۆژئاوای کوردستا بداتە ناتۆ .

 

Back to top button