چاوش ئۆغلو پرسی كشانه‌وه‌ی هێزه كوردیه‌كان له رۆژ ئاوای كوردستان له‌گه‌ڵ رووسیا تاوتوێده‌كه‌ین
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولود چاوش ئۆغلو ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاندووه له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی داهاتووی سوتچی كه بڕیاره به‌ڕێوه‌بچێت وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ رووسیا له باره‌ی ده‌رچوونی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه له شاره‌كانی منبج و كۆبانی له باكوری سوریا گفتوگۆ ده‌كات.
چاوش ئۆغلۆ له ماینه‌ی چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كه‌نالی حه‌وتی توركی رایگه‌یاندووه، هیواخوازین له ماوه‌ی ئه‌و پێنج رۆژه‌ی بۆیان دیاری كراوه هێزه كوردیه‌كان له سنوری ناوچه‌ی ئارام نه‌مێنن، هه‌روه‌ها پێشبینی ده‌كه‌ین كه هێزه كوردیه‌كان له‌و ناوچانه بكشێنه‌وه‌و سوپای سوریا به پالپشتی رووسیا له‌و ناوچانه جێگیر بكرێن.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه واشنتۆن و ئه‌نقه‌ره رۆژی پێنج شه‌ممه رێككه‌وتنی ئاگربه‌ستییان له‌باره‌ی رۆژئاوای كوردستان بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژ واژۆكرد، تا ده‌رفه‌ت به هێزه‌كانی هه‌سه‌ده بده‌ن له ناوچه‌ی ئارام كه به قولی 32 كیلۆمه‌تر له نێو خاكی رۆژئاوای كوردستانه بكشێته‌وه. هاوكات ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی هه‌سه‌ده رایگه‌یاند كه له سه‌رێ كانیێ هێزه‌كانیان پاشه‌كشه پێكردووه.