ئه‌گه‌ر هێڕشی داگیركاری توركیا به‌رده‌وام بێت و ئاگربه‌ست جێبه‌جێ نه‌كرێت ئه‌وا ده‌رده‌كه‌وێت رێككه‌وتنه‌كه‌‌ یاریه‌كی نوێی ئه‌مریكا و توركیایه‌ له‌ ناوچه‌كه‌

 

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا و توركیا رێككه‌وتنی ئاگربه‌ستیان له‌ باره‌ی رۆژئاوای كوردستان و هێڕشی داگیركاری توركیا راگه‌یاند فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر توركیا پابه‌ندی رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست نه‌بێت، ئه‌وا‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئاگربه‌سته‌كه‌ یارییه‌كی نێوان ئه‌مه‌ریكا و توركیایه‌.

مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی هه‌سه‌ده‌ بۆ ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاندووه‌، توركیا رێگه‌ی به‌ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانییان له‌ سه‌رێكانی نادات و رێگری له‌ كشانه‌وه‌یان ده‌كات، له‌ هه‌مان كاتیشدا توركیا ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ ناكشێنه‌وه‌ ئه‌مه‌ش پیلانگێڕییه‌ دژی هێزه‌كانمان.

فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر توركیا پابه‌ندی رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست نه‌بێت، ئه‌و ئاگربه‌سته‌ یارییه‌كی نێوان ئه‌مه‌ریكا و توركیایه‌ .

Back to top button