هه‌سه‌ده راگهیێندراوێكی بڵاوكرده‌وه
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی هه‌سه‌ده له سه‌رێ كانیێ كشانه‌وه، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده)، له باره‌ی به‌جێهێشتنی شارۆچكه‌ی سه‌رێ كانی، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
كینۆ كبریل، گوته‌بێژی ره‌سمی هه‌سه‌ده، رایگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی ئاگربه‌ستی كاتی بۆ كرده‌وه سه‌ربازییه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نی توركیی و به ناوه‌ندگیری ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مڕۆ هێزه‌كانمان سه‌رێ كانیان به ته‌واوی به‌جێهێشت.
گوتیشی: له‌مڕۆوه هیچ شه‌ڕڤانێكمان له ناو شارۆچكه‌ی سه‌رێ كانی نییه.
شایەنی باسە رۆژی 17ی ئۆكتۆبه‌ر ئه‌مریكا و توركیا رێككه‌وتن له باره‌ی پاشه‌كشێی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده، پاشه‌كشێی ئه‌و كاروانه‌ی هه‌سه‌ده له چوارچێوه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه دێت، كه ئه‌مه‌ریكا و توركیا رۆژی 17ی ئه‌م مانگه واژوویان كرد.