فەرەنسا: داوا دەکات تورکیا لە ناتۆ دەربکرێت
دوای ئەوەی تورکیا ئۆپراسیۆنی داگیر کاری بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دەستپێکرد، دەستدرێژیەکەی تورکیا کاردانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا، لە دواهەمین پێشهاتیش رێبه‌ری پارتی گردبوونه‌وه‌ی نیشتمانی راستڕه‌وی فه‌ره‌نسا، مارین لۆپان داوایكرد، توركیا له په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی(ناتۆ) ده‌ربكرێت.
ماری لۆپان له لێدوانێكدا بۆ ئێستگه‌ی ” RC1″ی فه‌ره‌نسی ڕاگەیاندووە باشترین کار ئەوەیە کە وه‌ك وه‌ڵامێكی شیاو بۆ پێشێلكارییه‌كانی و هێرشی بۆ سه‌ر باكووری سووریا، توركیا له ناتۆ ده‌ربكرێت.
رێبه‌ری پارتی گردبوونه‌وه‌ی نیشتمانی راستڕه‌وی فه‌ره‌نسا لە لێدوانەکەی گوتیشی بەداخەوە تا ئێستا یەکێتی ئەورووپا هەڵوێستێکی جدی بەرامبەر داگیرکاریەکەی تورکیا نەبووەو بڕیاری نه‌داوه، توركیا ده‌ربكات.
ئەگەر چی لەگەڵ دەستپێکردن هێرشی سوپای توركیا بۆ سه‌ر هێزه كوردییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان، هه‌ریه‌ك له فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، نه‌رویج و ئیسپانیا بڕیاریان دا پرۆسه‌ی فرۆشتنی چه‌ك به توركیا رابگرن، بەڵام یەکێتی ئەورووپا نه‌گه‌یشته رێككه‌وتن بۆ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر توركیا و قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌ك فرۆشتن به‌و وڵاته، به هۆی ئه‌وه‌ی توركیا ئه‌ندامی ناتۆیه و وڵاتانی ئه‌و هاوپه‌یمانییه پابه‌ندییان به‌رامبه‌ر به توركیا هه‌یه