سیناتۆرێكی ئه‌مریكا: تره‌مپ گۆلی له ئه‌درۆگان كرد ناوچه‌یه‌كی ئارام داده‌مه‌زرێت له ژێرچاودێری كۆمه‌لگای نێوده‌وله‌تی نه‌ك توركیا
دوای هێڕشی داگیركاری توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان و به مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی ناوچه ئارام و جێكردنه‌وه‌ی ئاواره‌كانی سوریا له‌سه‌ر خاكی رۆژ ئاوای كوردستان، له ئێستادا به پێی رێككه‌وتنێكی نێوان ئه‌مریكا و توركیا هێزه‌كانی هه‌سه‌ده له‌و ناوچانه ده‌كشێنه‌وه و ناوچه‌ی ئارام دروست ده‌كرێت، سیناتۆرێكی ئه‌مریكاش ئاشكرای ده‌كات ناوچه‌ی ئارام له ژێر چاودێری نێوده‌وله‌تی ده‌بێت نه‌ك توركیا،
لێندسی گراهام، سیناتۆری دیاری کۆمارییەکانی ئه‌مه‌ریكا له چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ كه‌ناڵی “فوکس نیوز”ی ئەمه‌ریکی رایگه‌یاند دوێنێ شه‌و له‌گه‌ڵ تره‌مپ كۆبوومه‌وه له‌باره‌ی دۆخی رۆژئاوای كوردستان گفتوگۆكانكرد، تره‌مپ چاره‌سه‌رێكی سیاسی مێژووی پێیه بۆ ئه‌و ناوچانه كه ناوچه‌یه‌كی ئارام له نێوان كورد و توركیا دروست ده‌كرێت، ئاسمانه‌كه‌ی له لایه‌ن ئه‌مریكا و له سه‌ر زه‌ویش له لایه‌ن كۆمه‌لگای نێوده‌وله‌تی به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
ئه‌و سیناتۆره ئاشكراشی كردووه كه: تره‌مپ پێی راگه‌یاندم له هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كورد به‌رده‌وام ده‌بین، وه رێزی بۆ قوربانیه‌كانی كورد له رابردوودا هه‌بوو به تایبه‌ت له شه‌ڕێ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی داعش، ته‌نانه‌ت پێی گوتم كه كورد به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌مریكایان پاراستووه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانی گراهام گوتی: ترەمپ دەیەوێ بە هاوکاری کورد ناوچە نەوتییەکان بپارێزێت و ببووژێنێتەوە، کە داهاتەکەی بۆ کورد بێت، وەکو پاداشت بۆ ئەو شەڕەی کە لەگەڵ ئێمەیان دژی داعش کرد، هه‌روه‌ها نابێ ئەو ناوچانە بکەونە ژێرە دەستی ئەسەد و ئێران و داهاتەکەیان بۆ ئەوان بچێت”.
لێندسی گراهام له‌سه‌ر پشتگیریكردنی كورد کردەوە و گوتی: “ئەگەر ئێمە پشت لە کورد بکەین، بێگومان داعش جارێکی دیکە سەرهەڵدەداتەوە”.