دۆستێكی كورد لە هۆڵەندا دەدرێتە دادگا

خواكوڕك
 
(خێرت ڤیڵدەرز ) سەرۆكی پارتی ئازادی كە پارتێكی راسترەوە و توندە لە ھەلویستەكانی بەرامبەر كوچبەران ،ھەفتەی داھاتوو دەدرێتە دادگا لە شاری دەنھاخ ، بەتۆمەتی تووندرەوی لە وتارەكانیدا و بە ئاشكرا ھێرش دەكاتە سەر ئاینی ئیسلام و ئەو پەناهەندە مەغربیانەی كە لەو ولاتەدا دەژین ، بەپێ یاساكانی ھۆڵەندا ڕێگەنادڕێت ھێچ كەسێك لە نوسین و دەربڕینەكانی گروپێك یان ئاینێك بە ئامانج بگرێت .
 
خێرت ڤیڵدەرز (Geert Wilders )سیاسیەكی دیاری راسترەو وناسیونالیزمی ھۆڵەندا و ئەوروپا ھەڵویستی زۆر توندی دژی وڵاتانی ئیسلامی “توركیا و ئیران و سعودیە ” ھەیە تۆمەتباریان دەكات بە سەرچاوەی ھەموو قەیرانەكانی جینوساید و قات و قری كارەساتەكانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست.
 
سەبارەت بە مافی ڕەوای كورد چەند جارێك ھەڵوێستی ھەبووە ئەو وڵاتانەشی كە كوردی لە ناو بردوە بە خوین ڕێژ و كورد قڕ كەر ناوی بردوون ..
 
سەرچاوە
INDEPENDENT
TROUW
Back to top button