ئاسایشی سۆران ده‌ستی به‌سه‌ر 5 كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ر داگرت

 

له‌ دریژه‌ی هه‌لمه‌ته‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و هێزه‌كانی ئاسایش بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان و بازرگانانی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ئه‌مڕۆ له‌ قه‌زای سۆران هێزه‌كانی ئاسایش ده‌ستیگرت به‌سه‌ر پێنج كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ر، له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان راگه‌یێندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەكان لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرای كردووه‌ كه‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سۆران لە بازگەی زینی وەرتێ، توانیویەتی دەست بەسەر نزیكه‌ی 5 كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ردا بگرێت و 3 كه‌سیش به‌ تۆمه‌تی به‌كارهێنان و بازرگانیكردن به‌و ماددانه‌ ده‌ستگیر بكات.

هه‌روه‌ها له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان دا هاتووه‌ چه‌ند حۆرێكی جیاواز له‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه‌، له‌وانه‌ یەك كیلۆ و 997 گرام ماددەی ھۆشبەر لە جۆری كریستاڵ، یەك كیلۆ و نیو ماددەی ھۆشبەر لە جۆری ھێرۆین، 475 گرام ماددەی ھۆشبەر لە جۆرەی حەشیش بووه‌، لەگەڵ دوو تۆمەتباری خەڵكی دھۆك.

هه‌روه‌ها گوتیشی له‌ چالاكیه‌كی دیكه‌ی ئاسایشی سۆران له‌ 16ـی مانگ توانیویانه‌ كه‌سێكی به‌ره‌گه‌ز ئێرانی ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ بڕی یه‌ك كیلۆ گرام ماددەی ھۆشبەر لە جۆری ھێرۆینی پێبووە. هه‌روه‌ها ھەرسێ تۆمەتباره‌كه‌ دانیان بە تاوانەكانیاندا ناوە.

Back to top button