په‌رله‌مانتارێكی عێراق: پێشنیاری دوورخستنه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح له‌ نێوان لایه‌نه‌ سیاسه‌كان له‌ ئارادا هه‌یه‌

 

دوای ئه‌وه‌ی له‌ چه‌ند پارێزگایه‌كی ناوه‌راست و باشوری عێراق خۆپیشاندان دژی خراپی ئیداره‌دان و گه‌نده‌لی ده‌ستی پێكرد و ئه‌گه‌رچی حكومه‌ت به‌لێنی جێبه‌جێكردنی داواكاری خۆپیشانده‌رانی دا، به‌ڵام مه‌ترسی سه‌رهه‌لدانه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان له‌ ئاراداهه‌یه‌، په‌رله‌مانتارێكیش ئاشكرای ده‌كات پرسی دوورخستنه‌وه‌ی به‌رهه‌م سالح پێنشیار ده‌كرێت.
زافر لویس بەرپرس لە بزوتنەوەی بابلیوون لە لێدوانی بۆ یەكێك لە میدیا عيراقییەكان رایگەیاندووە لە چەند رۆژی داهاتوودا بابەتی گۆڕینی سەرۆككۆمار لە نێوان لایەنە سیاسییەكان پێشنیاز دەكرێت و تاوتوێ دەكرێت، ئەوەیشی بۆ هۆكارێكی “مەترسیدار” گێڕاوەتەوە كە هیچی دیكەی لە بارەیەوە باس نەكردووە.
په‌رله‌مانتارێكی كوردیش له‌ پشكی گۆڕان ئاشكرای ده‌كات كه‌ له‌ رووی یاساییه‌وه‌ په‌رله‌مان ده‌توانێت سه‌رۆك كۆمار لا ببات و كاتێك پێشنیازێكی لەو جۆرە بكرێت و دەنگی زۆرینەی زۆری ئەندامانی پەرلەمانی بەدەستبهێنێت، هەروەها كاتێك لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە سەرۆك كۆمار بە یەكێك لەم تۆمەتانە “1- شكاندنی سوێندی دەستوری ، 2- پێشێلكردنی دەستور، 3- ناپاكی گەورە” تاوانباربكرێت، ئەو كات بابەتەكە دەبرێتە پەرلەمان و دەنگ لە سەر دوورخستنەوەی دەدرێت.
ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەشكرد كە دەنگۆ و پێشنیاز زۆرە لەم كاتەدا بابەت زۆر دەوروژێنرێت بەهۆی خۆپیشاندانەكانی عێراقەوە، بە دووریشی زانی ئەوە جدی بێت و بابەتێكی وا بچێتە پەرلەمان.

Back to top button