پێنج هۆکار بۆ خواردنی خەیارێك ڕۆژانە

پزیشکان و پسپۆڕان ئاماژە بەوەدەکەن کە پێویستە لیستی خۆراکەکانی ژەمەکانی ڕۆژانەت بێ خەیار نەبێت، بەهۆی بوونی حەوت هۆکاری گرنگ لە پێکهاتەی خەیاردا، ئەگەر دەتەوێت تەندروستیەکی گونجاو هەبێت.

1-خەیار بە ڕێژەی لە %95 ئاوی تێدایە، ئەمەش هۆکارێکە بۆ پاراستنی ئاستی شلەمەنی لە لەشدا.

2-بەهۆی پێکهاتەی ڕیشاڵیەکان لە خەیاردا، باشترین یارمەتیدەر و هۆکارە بۆ دابەزاندنی کێش و نەهێشتنی قەڵەوی.

3-بڕێکی زۆر لە پێکهاتە و ماددەی خۆراکی سودبەخش وەک ڤیتامین سی و بی لە خەیاردا هەیە، باشترین سەرچاوەن بۆ تەندروستی لەش.

4-کالسیۆم و کانزا و مەگنسیۆم و فۆسۆفۆڕ ماددەیەکی خۆراکی سوودبەخشن بۆ ئێسک و ماسولکەکان، ئەم ماددەیەش یەکێکە لە پێکهاتەکانی خەیار.

5-خەیار چارەسەرێکی زۆر باشە بۆ نەخۆشی شەکرە و هۆکارێکە بۆ دابەزاندنی شەکری خوێن.

Back to top button