بارسێلۆنا بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه نوێنه‌رێكی ناردۆته ئه‌ڵمانیا
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنا، به‌رپرسانی بلاوگرانا نوێنه‌رێكیان بۆ چاودێریكردنی یاریزانێكی مه‌غریبی ناردۆته ئه‌ڵمانیا.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه یانه‌ی بارسێلۆنا ئیریك ئه‌بیدالی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی ئه‌ڵمانیا كردووه بۆ چاودێریكردنی (ئه‌مین حارس) ناوه‌راستكاری مه‌غریبی یانه‌ی شالكه‌ی ئه‌ڵمانیا.
ئه‌م یاریزانه لاوه عه‌ره‌به ئه‌م وه‌رزه له بۆندزلیگا له كۆی 8 یاری 4 گۆڵ و 4 ئاسیستی كردووه و به‌ڕه‌سه‌ن مه‌غریبییه به‌ڵام له دایكبوونی فره‌نسایه.
ئه‌مین حارس له هاوینی 2018 له یانه‌ی نانتی فره‌نسا به 800 هه‌زار یۆرۆ بۆ شالكه گواسترایه‌وه و له هاوینی 2021 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه ئه‌ڵمانیاییه‌كه كۆتایی دێت و ئێستا نرخی له بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان گه‌یشتۆته‌وه 25 ملیۆن یۆرۆ.