هەواڵێكی خۆش لەبارەی رۆژئاوایی كوردستانەوە لە ئەمریكا
سیناتۆری دیاری كۆماریەكانی ئەمریكا باس لە ناوچەی ئارام دەكات و رایدەگەێنێت كە ناوچەی ئارام لەسوریا ناوچەی بێ چەك دەبێت و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەیپارێزێت نەك توركیا”.
لێندسی گراهام سیناتۆری كۆماریەكان باس لە دیدارێكی خۆی و دۆناڵد ترەمپ دەكات و دەلێت، شەوی 19 لە سەر 20ی ئەم مانگە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا كۆبۆتەوە، لە كۆبوونەوەكەدا گەشبین بووە بە بریارەكانی ترەمپ و هەروەها گوتیشی”کە چارەسەرێکی سیاسی مێژوویی لە سووریا بەدی دێت، کە دەمێکە ئێمە چاوەڕێین و گوتی: ناوچەیەکی ئارامی بێ چەك لە نێوان تورکیا و کورد دروست دەکەین، کە ئاسمانەکەی لە ژێر کونترۆلی ئێمەدا دەبێت و لەلایەن کومەڵگەی نێودەولەتییەوە بەرێوەدبرێت و ناوچەیەكی تەواو بێ چەك دەبێت”.
ئەم سیناتۆرەی سەر بە كۆماریەكان لەبارەی دیدارەكەی لەگەڵ ترەمپ لە دیمانەیەكی دا لەگەڵ كەناڵی فۆكس نیوز هەروەها ئاشكراشی كردووە”ترەمپ رێزی هەبوو بۆ هاوکاری کورد و قوربانیانی لە شەڕی دژی داعش و دەیەوێت دڵنیا بێت، کە داعش سەرهەڵناداتەوە، بۆ ئەمەش لە هەماهەنگی لەگەڵ کورد بەردەوام دەبین، چونکە بەرژوەندی نەتەوەیی ئەمهریکا دەپارێزێت.
لەبارەی بۆچوونی ترەمپ سەبارەت بەكورد دەلێت، ترەمپ گوتویەتی كە بەهاوكاری لەگەڵ كورد ناوچە نەوتیەكان دەپارێزین، هەروەها گوتویەتی كە داهاتی نەوتەكەش بۆ كورد دەبێت، وەك پاداشت بۆ ئەو شەڕانەی كە لەگەڵ ئێمەیان دژی داعش كردووە، هەروەها گوتوویەتی نابێت ئەو ناوچانە جارێكی تر بكەوێتە بەر دەستی ئەسەد و ئێرانیەكان”.
لەبارەی سەرهەڵدانەوەی داعش و پشت تێكردنی كورد ئەو سیناتۆرەی كۆماریەكان گوتیشی ئەگەر ئێمە پشت لە کورد بکەین، بێگومان داعش خۆی نوێ دەكاتەوە و لەناوچەكە دا دەست دەكاتەوە بە جوڵە.