لەبارەی دۆسیەكە باوكی ئامانج قسەی نوێی هەیە

باوكی ئامانج بابان كە لە چەند رۆژی رابردوو لە نێو ئۆتۆمبێلەكەی دا لەگەڵ خێزان و منداڵەكەی تیرۆر كران، دەلێت، بەهیچ شێوەیەك كورەكەم ئەم كارەی نەكردووە، ئەمەش لەكاتێكدایە كە پێشتر پۆلیسی سلێمانی كوژرانی ئەم خێزانە بە خۆكوژی لە قەڵم دا”.

باوكی ئامانج بابان لە لێدوانێكی دا بۆ دەزگای میدیایی خواكوڕك رایگەیاند كە ئەوەی پۆلیس بڵاوی كردۆتەوە هیچ جێگای باوەر نیە و ئەو لێكۆلینەوانە هیچ جێگای باوەر نین و دەلێت هەر كە لە پرسەی ئامانج تەواو بووین هەوڵدەدەین سەرەداوێكمان دەست بكەوێت خۆمان بەدوا داچوونی بۆ دەكەین”.

هەر وەها باوكی ئامانج بابان دەشلێـ” هیچ قسەیەك لەسەر دۆسیەكە ناكەن و باوەریشیان بە لێكۆلینەوەی ئەم دۆسیەیە نیە لەلایان دەزگا ئەمنیەكان چونكە نەیانتوانیوە بە پیشەیانە كاری لەسەر بكەن، بۆیە خۆمان بەدوا داچوون دەكەین و تا سەرداوێكیشمان دەست نەكەوێت هیچ نالێین”.

پێشتر لە لێدوانێكی دا بۆ میدیاكان لە سەر گۆڕی كوردەكەی باوكی ئامانج رایگەیاند” كورەكەی زەرەری بۆ مێشوولەیەكیش نەبووە، لە هەموو ژیانی دا چەكی هەڵنەگرتووە تەنانەت چەقۆیەكیشی لە گیرفان هەڵنەگرتووە، بۆیە هەرگیز لە گەڵ كاری تووندوو تیژی دانەبووە، ئیتر چۆن دەستی دەچێتە گیانی جگەرگۆشەكەی خۆی ئەوە هیچ ویژدانێك نیە بەم جۆڕە ئامانج تاوانبار بكرێت”.

هەروەها گوتیشی لە چاوەرێ دەكەین سەرداوێكمان بكەوێتە دەست و لە ئێستادا هیچمان بۆ روون نیە، چونكە لە پرسەشین بۆیە هیچ قسەیەك ناكەین”.

 

لە ئێوارەی 16ی ئۆكتۆبەر ئامانج بابان و لانە محەمەد و منداڵەكەیان لەناو ئۆتۆمبێلەكەیاندا بە كوژراوی دۆزرانەوە، دوای ئەوەش لە كۆنفراسێكی رۆژنامەوانی دا بەرێوەبەری پۆلیس تاوانەكەی بە خۆكوژی لەقەڵم داو ئەمەش كاردانەوەی تووندی خەڵك بەدوای خۆی دا هێنا”.

Back to top button