ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ پێش سه‌ری ساڵ بچن مووچه‌كانیان وه‌رگرن

خواكوڕك

وابڕیاره‌ پێش هاتنی ساڵی نوێ وه‌زاره‌تی دارایی مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌ و سه‌رۆكایه‌تیه‌كانی هه‌رێم دابه‌ش بكات.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ ئێستادا وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ئاماده‌كاری ته‌واوی كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی گشت فه‌رمانبه‌ر و مامۆستایان بۆ مانگی 10 دابه‌ش بكات.

حكومه‌تی هه‌رێم ماوه‌ی دوو ساڵه‌ به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانی خۆی بۆماوه‌ی چه‌ند مانگێگ دواخستووه‌، ئه‌مه‌ بێجگه‌ له‌وه‌ی ئه‌مساڵ ته‌نیا نیو مووچه‌ بۆ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران خه‌رج كراوه‌.

Back to top button