پەیامێکی سەرۆك بارزانی لەبارەی رۆژئاوای کوردستان دەگەیەندرێتە رووسیا
لەبارەی بارودۆخی رۆژئاوای کوردستان، سەرۆك بارزانی پەیامێك بۆ کۆماری رووسیای فیدڕال دەنێرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 21-10-2019، هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاویكردۆتهوه، سەردانی کونسوڵخانەی رووسیای لە هەولێر کردووە.
هێمن هەورامی هەروەها ڕای گەیاندووە، لەم سەردانەدا، پەیامێکی تایبەتیی سەرۆک بارزانی لەبارەی بارودۆخی رۆژئاوای کوردستان بۆ بەرپرسانی باڵای رووسیا، گەیاندووەتە کونسوڵخانەی ئەو وڵاتە لە هەولێر.
بەهۆی هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، هەزاران هاووڵاتیی مەدەنی شەهید و بریندار بوون و ناچار بوون ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێ بهێڵن و دیسان ئاوارە ببنەوە.