رۆژنامەی وۆڵ ستریت جورناڵی ئەمریكی نهێنی گفتوگۆی نێوان مەزڵووم كۆبانێ و ترەمپ ئاشكرا دەكات

 

لە  دیمانەیەكی دا لەگەڵ فەرماندەی گشتی هێزەكانی هەسەدە رۆژنامەی وۆڵ ستریت جورناڵی ئەمریكی گفتوگۆی نێوان مەزڵووم كۆبانێ و دۆناڵد ترەمپ ئاشكرادەكات و وەك لە دیمانەكەدا هاتووە” مەزلووم كۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەكانی هەسەدە رایگەیاندووە”توركیا رێككەوتنە 13 خاڵییەكە جێبەجێ ناكات و ئامانجی دیكەی هەیە، بۆیە داوا لە ترەمپ دەكات بەڵێنەكەی بەرێتەسەر”.

هەر بەگوێرەی دیمانەكەی رۆژنامە ئەمریكیەكەدا كە كۆبانێ زانیاری داوە” ژمارەی شەهیدەكانی هێزی هەسەدە لە دوو رۆژی یەكەمی دوای رێككەوتنەكەدا زیاتر بووە لە رۆژانی پێش رێككەوتنە. 50 شەڕڤان بەهۆی هێرشی ئاسمانیی توركیاوە شەهید بوون و 100ی دیكەش بریندارن.

مەزڵووم كۆبانێ لە دیمانەكەی دا لەگەڵ رۆژنامە ئەمریكیەكە لەبارەی پەیوەندیەكەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندوو” ترەمپ پێیگوتم كە ئەوەی لەدەستی بێ دەیكات تاوەكو ئەو شەڕە رابگرێ، گوتی بەنیازە قسە لەگەڵ ئەردۆگان بكات، بڕواشم وایە هەندێك بەڵێنی لە ئەردۆگان وەرگرتووە، بەڵام ئەوەی ئێستا رووندەبێتەوە ئەوەیە كە ئەردۆگان گوێ بۆ ترەمپ ناگرێ و بەڵێنەكانی خۆی لەگەڵی ناباتەسەر. داوا لە ترەمپ دەكەم بەڵێنەكانی خۆی بەرێتەسەر و ئەو شەڕە رابگرێ، هەروەها راشی گەیاندووە” لە بڕگەی یانزدەیەمی رێككەوتنی ئاگربەستەكەدا هاتووە: “لایەنی توركی ئۆپەراسیۆنی كانی ئاشتی رادەگرێ بۆ ئەوەی رێگە بەهەسەدە بدات لە ماوەی 120 كاتژمێر لە ناوچەی ئارام بكێشێتەوە”.

لەبارەی پابەندیەتی توركیا بۆ رێكەوتنەكە فەرماندە مەزڵووم كۆبانێ دەشلێـ”هێزەكانی توركیا هێرشێكی هەمەلایەنەیان كردووەتە سەر سەرێ كانی و خەڵك و شەڕڤانەكانمان لەناو شارەكەدا گەمارۆ دراون. ئێمە لەسەر ئەوە رێككەوتین كە كۆریدۆرێكی پارێزراو بكەینەوە بۆ ئەوەی خەڵك و هێزەكانمان بكشێنینەوە، بەڵام توركەكان رازی نین ئەو كۆریدۆرە بكەنەوە و گەمارۆكەی سەر شارەكەیان لانەداوە، هەروەها  پێیوایە توركیا بە ئەنقەست رێگە لە كشانەوەی هەسەدە دەگرێ و دەڵێ: ” هێزەكانی توركیا بۆ پێنج رۆژ درێژە بە كوشتاری ئێمە دەدەن، لە كۆتاییشدا دەڵێ ئەوەتا كوردەكان لە شارەكە نەكشاونەتەوە‌، ئینجا دەست بە پاكتاوی نەژادی دەكەن. ئەمەش لەبەرچاوی ئەمریكییەكان روودەدات”.

لەبارەی دانووستاندنەكانیان لەگەڵ روسیاو سوریا فەرماندە مەزڵووم كۆبانێ دەشلێـ” راستە ئەنجوومەنی سوریای دیموكرات كە باڵی سیاسی هەسەدەیە، لە رۆژانی یەكەمی هێرشەكەدا دانووستاندنیان لەگەڵ رووسیا و سوریا كرد بۆ ئەوەی لەمپەرێك بۆ هێرشی توركیا دابنێن” بەڵام  دەلێـ”هەسەدە هیچ گفتوگۆیەكی لەگەڵ رووسیا و حكومەتی سووریا نەماوە”.

مەزڵووم كۆبانێ لەبارەی  بەڵێنەكانی ئەمریكا بە رۆژنامەنووسەكەی رۆژنامەی وۆڵ ستریت جورناڵی ئەمریكی دەلێـ”     ئەمریكا دەبێ پابەندی بەڵێنەكەی بێ و ئاگربەستەكە بسەپێنێ و دواتریش دەتوانن یارمەتیدەر بن بۆ ئەوەی چارەسەرێك بۆ پرسی كورد لە سووریا بدۆزرێتەوە. ئەگەر بگوترێ  رووسەكان و سووریا یارمەتی كورد دەدەن، ئەوە قسەیەكی راست نییە. رووسەكان و رژێمی سووریا هەڵوێستێكی دوژمنكارانەیان بەرامبەر كورد هەیە”.

Back to top button