فشار بۆ ناشتنی تەرمی هەردوو رۆژنامەنووسی تیرۆركراو لە سلێمانی كراوە
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە كە فشار لەسەر خانەوادەكانی هەردوو رۆژنامەنووسی تیرۆر كراو ئامانج بابان و لانە محەمەد و منداڵەكەیان كراوە كە تەرمەكەی زوو بنێژن”.
سەرچاوەیەك لە دەزگا ئەمنیەكانی شاری سلێمانی بە دەزگایی میدیایی خواكوڕكەوە رایگەیاندووە دوای تیرۆر كردنی هەردوو رۆژنامەنووس ئامانج و لانە و منداڵەكەی فشار لە هەردوو خانەوادەكراوە كە زوو تەرمەكەی بنێژن،
سەرچاوەكە دەشلێ” رێگا نەدراوە لە ناو ساركەرەوە دا هەڵگیرێت و زوو تەرمەكان دراونەتەوە بۆ ئەوەی بە پەلە بیان نێژن”.