ئەڵمانیا : هێرشی تورکیا بۆ سەر باکووری سوریا پێشێل کردنی یاسای نێودەوڵەتیەکانە
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هایکۆ ماس لە لێدوانێك دا بۆ کەناڵی تەلەفزیۆنی زی دی ئێف گوتی پێمان وانیە هێرش کردنە سەر یەکینە کوردیەکان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا کارێکی ڕەوابێ لە تێروانینی یاسا نێودەوڵەتیەکان و ئەگەر هیچ بناغەیەکی یاسایی بۆ داگیرکاریەکی ئاوا نەبیت ئەوە بێ گومان یەك ناگرێتەوە لەگەڵ هیچ یاسایەك نێودەوڵەتی.
ماس گوتیشی هەر چیمان لە دەست بێت دەیکەین بۆ گرێنتی بەردەوامی ئاگربەست بۆ زیاتر لە 5 ڕۆژ و دانانی سنوورێك بۆ ئەم داگیرکەریە و شایەنی باسە بەرلین لە دەستپێکی هێرشەکە ڕادەست کردنی چەكی ڕاگرت بۆ تورکیا کە لەوانەیە بەکاری بهێنیت بۆ هێرشەکانی و لە ساڵی 2018 بەهای هەناردەی چەکی ئەڵمانی بۆ تورکیا گەیشتە8 , 242 ملیۆن یۆڕۆ کە دەکاتە سێ لەسەر یەکی کۆی گشتی هەناردەکانی چەکی ئەڵمانیا.
سەرچاوە : سکای نیوز