خەڵكی هەولێر بەشداری كەمپینی حزبی نابێت و داوا دەكات كە كەمپینەكان لە حزبایەتی دوورخەنەوە
چەند كەمپینێك بەناوی حزبەكانی هەرێمی كوردستان بۆ هاوكاری رۆژئاوایی كوردستان لەرێگای جۆڕاو جۆڕ دەستی پێكردووە، خەڵكی هەولێر بەشداری ئەوەتۆی كەمپینەكان نابێت، داوا دەكەن كە كەمپینەكان لە حزبەوە بگۆڕێت بۆ كەمپینێكی نیشتمانی بۆ هاوكاری خەڵكی رۆژئاوایی كوردستان و دوور لە حزبی”.
چەند رۆژێكە یەكێتی لەژێر ناوی هاواری نیشتمان كەمپینێكی سازكردووە و لە دوو رۆژی رابردوو لە هەولێر كەمپینەكە بەشداریەكی ئەوتۆی تێدا نەكراوە، وە لەهەمانكاتیشدا یەكگرتووی ئیسلامیش دەستی بە كەمپین كردووە، بەڵام لە هەولێر بەشداری خەڵك كەمە و خەڵكی هەولێریش داوا دەكەن كە كەمپینەكان لە حزبیەوە بگۆڕێت بۆ كەمپینی هاوكاری نیشتمانی”.
ئەمرۆ سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانیش سەردانی كەمپینی هاوكاری یەكێتی كردوو تكای لە خەڵكی هەولێر كرد بەشداری بكەن، بەڵام خەڵكی هەولێر داوا دەكەن كەمپینی هاوكاریەكانی رۆژئاوایی كوردستان لە حزبیەوە بگۆڕێت بۆ نیشتمانی و كەمپینی نیشتمانی بێت بۆ خەڵكی رۆژئاوای كوردستان نەك حزبی بێت،