ئـێران پەردە لەسەر ڕۆبۆتێکی سەربازی خـۆکوژ بەناوی حەیدەر – 1 لادەدات .. بە ڤیدیۆ بیبینە

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سوپای ئێران دوێنێ شەممە پەردەی لەسەر ڕۆبۆتێکی نوێی جەنگاوەر بەناوی حەیدەر – 1 لادا و بڕیارە لە ماوەی داهاتوو دا ڕادەستی هێزە چەکدارەکانی بکرێت هەروەها گرتەیەکی ڤیدیۆییان بۆ حەیدەر -1 نمایش کرد و تواناکانی نیشان دا بۆ گەیشتن بۆ ژێر تانك و زریپۆشەکان و خۆ تەقاندنەوە و هەڵگرتنی جۆرەها چەك وەك کلاشنکۆف.

هەروەها نوسینگەی ڕاگەیاندن سوپا گوتی حەیدەر -1 لە توانای دایە هەماهەنگی لەگەڵ فڕۆکە بێ فڕۆکەوانی درۆنز بکات و بەدوای بگەڕێت و هەموو داتا و زانیاریەکانی پێ بدات جگە لەوەش ئەم ڕۆبۆتە لەتوانای دا هەیە بە پلەی 360 بسوڕێتەوە و لە سەرەتای ئەم مانگە دا ئێران لە پیشانگایەکی چەك چەندین جۆری نمایش کرد لەوانەش ،، ڕۆبن تەن و فڕۆکەی ئاراستەکراوی فریاد و سیستەمی لەبیك 1 بۆ ئاراستەکردنی ڕۆکێت.

سەرچاوە : ستیپ نیوز

له‌م لینكه‌دا ڤیدۆكه‌ ببینه‌..

 

Back to top button