سەرۆك بارزانی پەیوەندی كرد بەباوکی محەمەد

سەرۆك بارزانی لە پەیوندیەكی تەلەفۆنی دا لەگەڵ باوكی محەمەد رایگەیاند هەرچی پێویستە بۆ چارەسەری محەمەد درێخی ناكەین

 سەرۆک بارزانی ئەمرۆ 21ی ئۆكتۆبەر  لە ڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندیی بە حەمید محەمەد، باوکی ئەو منداڵەی ڕۆژئاوای کوردستانەوە  کرد کە بەهۆی بۆمبارانەوە لە ڕۆژئاوا بەشی زۆری جەستەی سووتاوە و بۆ چارەسەر گواسراوەتەوە نەخۆشخانەیەکی دهۆک.

سەرۆک بارزانی لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا لەگەڵ باوکی محەمەد، وێرای دەربڕینی هاوخەمی، ڕاشیگەیاند کە هەرچی پێویست بێت بۆ چارەسەری محەمەد درێخی ناکەن.

Back to top button