تورکیا چوار سەرۆک شارەوانی هەدەپەی لە باکوری کوردستان دەستگیر کرد

 

دوای ئەوەی حکومەتی تورکیا لە ماوەی رابردوو چەندین سەرۆک شارەوانی کوردی لە با کوری کوردستان لەکار دوور خستەوە، ئەمڕۆ چوار سەرۆك شارەوانی ھەدەپە لە دیاربەكر دەستبەسەركران.

بەپێی هەوالی میدیاکانی تورکیا، حکومەتی تورکیا لە درێژەی هەوڵەکان بۆ بەرتەسککردنەوەی ئازادی و بە دیکتاتۆریەت رۆیشتنی وڵاتەکە بەیانی ئەمڕۆ عەدنان سەلجوق مزراكلی، سەرۆكی شارەوانی دیاربەكر و ھەریەك لە سەرۆك شارەوانییەكانی بسمیل و پەیاس دەستبەسەر كران.

بۆ لێکۆلینەوە ڕەوانەی ئاسایش ناوچەکە کراون و تا ئێستا لێکۆلینەوە بەردەوامە ئەمە لەکاتێکدایە کە لە شاری رحا بڕیاری زیندانیكردن بۆ 30 ئەندام و لایەنگری ھەدەپە دەرچووە.

Back to top button