جەبار یاوەر: هێزکەی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان نامێنێتەوە
دوای ئەوەی ئەمریکا هێزەکانی لە ڕۆژئاوای کوردستان کشاندەوە، هێزەکانی ئەمریکا گەیشتنە خاکی هەرێمی کوردستان و ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەو هێزە ئەمریكییەی لە رۆژئاوای كوردستانەوە بەرەو پارێزگای ئەنبار دەڕوات.
جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە ” ئەو هێزە ئەمریكییەی لە ڕۆژئاوای کوردستان كشاونەتەوە لە هەرێم نامێننەوە و مانەوەیان كاتییە و دواتر دەچنە پارێزگای ئەنبار”.
هەروەها ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە گوتیشی، هێزەكانی پێشمەرگە زانیاریان لایە لەسەر ئەو هێزەی ئەمریكا لە ڕۆژئاوای کوردستان دەكشێنەوە، کە لە دەروازەی فێشخابورەوە تێدەپەڕن و لە رێگەی سحێلاوە دێنە هەرێمی كوردستان.
جەبار یاوەر باسی لەوەكردوە، مانەوەی بەشێك لەو سوپایە لە هەرێم پێویستی بە رێككەوتنێكی ئەمنی نوێیە لەنێوان واشنتۆن و بەغدا و لەلایەكی ترەوە بەغدا و هەرێمیش دەبێت لەسەری رێكبكەون