ئەردۆگان : بەهێزترین دەوڵەتی جیهان 30 هەزار کامیۆنی چەکی بۆ سوریا ناردووە لە ڕێی عێراق

سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان ئەمڕۆ لە لێدوانێکی دا گوتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا 30 هەزار کامیۆنی چەکی ناردووە بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ڕێی عێراقەوە و گوتیشی ئەوانەی دلێن ئێمە بەهێزترینین لە جیهان چۆن هەناردەی ئەم هەموو چەك و تیفاقە ڕوون دەکەنەوە ؛
 
هەروەها گوتی هەبوونی هێزەکانی تورکیا لە سوریا جیاوازە لەگەڵ بوونی ئەو کەسانەی کە نیەتی خراپیان هەیە هەر وەك لە سوریا و عێراق و ئەفغانستان و لیبیا و ئەفریقیا و بەلقان دەبیندرێـن ، ئێمە لەوێن بـۆ چارەنووسە هاوبەشەکەمان و ئەم بابەتە ئەستەمە ئەو کەسانە تێبگەن کە دڵۆپێك نەوتێکیان پێ بەنڕخترە لە دڵۆپێك خــوێـن ؛
 
سەرچاوە : شەفەق نیوز
Back to top button