وەزیری بەرگری روسیا : ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی بەندیخانەکانی داعشی بێ پاسەوان هێشتەوە

وەزیری بەرگری ڕوسیا سێرگی شویگۆ ئەمڕۆ دوو شەممە ڕایگەیاند ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکەی تورکیا ( کانی ئاشتی ) بووە هۆی مانەوەی 8 کەمپ و 12 بەندیخانە کە چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشی تێدایە لە ناوچەکانی ژێر دەستی هەسەدە بێ پاسەوانی هێشتووتەوە و گوتیشی مانەوەی بەندیخانەکان کە زیندانە داعشەکانی لەخۆ گرتووە بێ پاسەوانی لەوانەیە بـبێتە هۆی کۆچکردنی چەکدارە بیانیەکان بۆ وڵاتەکانیان
 
شویگۆ: دووپاتی کردەوە کە دەبێت کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی هەوڵەکانیان یەك بگرن بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی مەترسیەکانی ڕێکخراوی داعش و ئایدەلۆژیای کارکردنیان لەسەر وڵاتان”.
لەلایەکی دیکەوە وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرگی لافرۆف لە لێدوانێکی دا ئەمڕۆ گوتی بەهەر ڕێگایەك بیت لە هەوڵ داین بۆ گفتوگۆی نێوان ڕژێمی ئەسەد و هێزە کوردیەکان
 
سەرچاوە : ستیپ نیوز
Back to top button