زاخۆ دژ بە پەرلەمانتارەكەی گۆڕان خۆپیشاندانێك بەڕێوە چوو.
خوكوڕك
لەدوای ئەوەی كە لە زۆربەی شارەكانی كوردستان, بە خۆپیشاندان ئیدانەی لێدوانەكەی پەرلەمانتارەكەی گۆڕان (سروە عەبدلواحید) كرا, لە زاخۆ بە دروشمی( شەهید ژ مە هەمیان سەروەرترن ژ كەسەكێ قەبیل ناكەین بێ ڕێزیێ بەرامبەر پیرۆزیو سەروەریێت مە بكەن) خۆپیشاندانێك رێكخرا.
بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاو لەخەلكی زاخۆو خێزان و كەسو كاری شەهیدان, بە مەبەستی ئیدانەكردنی لێدوانەكانی ژنە پەرلەمانتاری گۆڕان (سروە عەبدلواحید) خۆپیشاندانێك سازدرا, دروشم دژی سوكایەتیەكانی پەرلەمانتارەكەی گۆڕان وترانەوە.
لە خۆپیشاندانەكەی خەلكی زاخۆ و كەسو كاری شەهیدان, داوایانكرد كە پێویستە لایەنی پەیوەندی دار لێپرسنەوە لەگەڵ ئەو ژنە پەرلەمانتارەی گۆڕان بكات, بۆ ئەوەی چیتر كەسێك رێگا بە خۆی نەدات سوكایەتی بە پیرۆزیەكانی وڵات بكات لە سەروی هەمووشیانەوە شەهیدان و كەسو كاری شەهیدان و پێشمەرگە.