جەهەپە: ئەمریکا ئەردۆگانی سوککرد، ئەردۆگانیش هەموو سوکایەتیەک قبوڵدەکات
دوای ڕێککەوتنی نێوان ئەمرکیا و تورکیا بۆ ئاگربەست لە ڕۆژئاوای کوردستان و وەستادنی ئۆپراسیۆنەکان، سەرکردەکانی جەهەپە ڕایگەیاندبوو ئەردۆگان ل ترسی بلۆک کردنی مولک و مالەکانی داوای ئەمریکای قبولکردووە.ئەمڕۆش وتەبێژی جەهەپە ڕایگەیاندووە ئەردۆگان سوکایەتیەکانی ئەمریکا قبولدەکات.
فایەق ئوزتراك، وتەبێژی پارتی كۆماریخوازی گەلانی توركیا (جەهەپە)، پارتی ئۆپۆزسیۆنی توركیا ئەمڕۆ ڕایگەیاند”رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا رەخنەی هاوڵاتیانی خۆی قبوڵ ناكات و ئاماژە بەوەش دەكات، ئەردۆغان لەگەڵ وەكیلەكانی یەپەگە دانوستاندنی كردوە و دەڵێت”رێكەوتنی توركیا لەگەڵ ئەمەریكا، وەكیلی یەپەگە بووە”.
وتەبێژی جەهەپە گوتیشی، سەرۆككۆماری توركیا هەموو سوكایەتییەكی لەئەمەریكا قبواڵ دەكات و جەختیش لەوە دەكاتەوە، ئەردۆغان پابەندی سوێند خواردنەكەی نەبو