هاوپەیمانی کوردستانی کاندیدانی بۆ هەلبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دیاری دەکات
دوای ئەوەی بۆ هەلبژاردنی ئەنجومەنی پەرێزگاکانی عێراق، کورد بڕیاریدا لە کەرکوک ناوچە دابڕێندراوەکانی دیکەی کوردستان، بەیەک لیست بەشداری هەلبژاردنەکان بکەن، ئەمڕۆ لیستی هاوپەیمانی کۆبوویەوە، نوێنەی یەکێتیش ڕایگەیاند لە کۆبوونەوەکە هەموو لایەنەکانی بەشدار لە هاوپەیمانی کوردستانی پەیماننامەیەکیان واژۆ کردووە و کە لە ئایندەدا هیچ لایەنێک لە هاوپەیمانێتیەکە نەکشێتەوە.
رزگار عەلی نوێنەری یەکێتی راشیگەیاند، هاوپەیمانی کوردستانی پرسی دانانی کاندیدی لایەنەکانی یەکلا کردووەتەوە، وە هاوپەیمانی پەیوەندی بە پرسی دانانی پارێزگارەوە نیە.
لای خۆشیەوە عەبدولرەحمان مستەفا، سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی کوردستانی رایگەیاند، بۆ هەر پارێزگایەک چەند کورسی بۆ دانراوە ئەمە دوو ئەوەندە کاندیدمان دەبێت. لە کەرکووک 26 و لە مووسڵ 48 و لە دیالە 26 کاندیدمان دەبێت.
ئاماژەی بەوەشدا، تاکو ئێستا 30 پارتی سیاسی و لایەن بەشدارییان لە هاوپەیمانێتییەکە کردووە.