سالح موسلیم به به‌ڵگه سه‌ڵمێندراوه كه توركیا چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی به‌كارهێناوه

دواى ئه‌وه‌ی چه‌ند هاوڵاتسه‌كی سڤیل له رۆژئاوای كوردستان به‌هۆی به‌كار هێنانی چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو له لایه‌ن توركیایه‌وه گیانیان له ده‌ستداو به‌شێكیشیان بریندار بوون كه برینی زۆربه‌یان به هۆی سوتانه‌وه بوو، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌یه‌ده رایگه‌یاند كه به‌ڵگه هه‌یه توركیا له رۆژئاوای كوردستان چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی به‌كارهێناوه.
له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ساڵح موسلیم به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌یه‌ده رایگه‌یاند كه مه‌به‌ستیان له قبوڵكردنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ توركیا ئه‌وه بووه ده‌رفه‌ت بۆ دانیشتن و رێككه‌وتن بڕه‌خسێت به‌ڵام توركیا پێشێلی ئاگربه‌سته‌كه‌ی كرد.
راشیگه‌یاند: دوای ئەوەی ئەمه‌ریکاو توركیا به دووقوڵی ڕێککەوتن، زۆر شتی لەناو ئەو ڕێککەوتنە ھەیە كه قبوڵنەکراون و گەلی ئێمە رەتیدەکاتەوە. ده‌رباره‌ی هه‌بوونی به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئاخۆ توركیا له‌هێرشه‌كانیدا چه‌كی فسفۆڕی قه‌ده‌غه‌كراوی له دژی خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستان به‌كار هێنابێت،
ساڵح موسلیم رایگه‌یاند: بەڵێ ئێستا لەھەندێ شوێن بەڵگە ھەیە وپزیشکەکانیش ئاماژەیان پێکردوە، بەڵام لەسەروی ئەمەش، ئێمە دانپێدانانی پزیشكیی نێودەوڵەتیمان دەوێت و داوای هاوكاریشیان لێده‌كه‌ین. گوتیشی: ئێستا به‌شێك لەو بریندارانە براونەتە دەرەوە ، بۆئەوەی لەسەر ئەو بابەتە بوەستن تا بزانن چ جۆرە چەکێک بەکار ھاتووە. ئەوەشی کە لەبەردەست پزیشکەکانی ئێمە ھەیە تا ئێستا نه‌سه‌لمێنراوه، چونكه ئەو ئامێرانەی کە لەبەردەستدا ھەن وەک پێویست نین.
بۆیه له ئێمە بانگەوازمان ئاراسته‌ی پزیشکانی نێودەوڵەتی کردووه تاكوو بێن پشکنین و لێکۆڵینەوە له‌و بابه‌ته بکەن. له كۆتاییدا ساڵح موسلیم ئاشكرای كرد كه وه‌فدێكی كوردانی سوریا له وانه‌ش ئیلهام ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی جێبه‌جێكاری ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكرات و نوێنەری په‌یه‌ده نوێنەری خۆسەری به‌سه‌ردانێك له ئه‌مریكان.