لێكۆله‌رێكی ئه‌لمانی: له سوریا پۆتین پشتی تره‌مپی له زه‌ویدا به بێ شه‌ڕ به‌سه‌ریدا زاڵ بوو
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا بڕیاریدا هێزه‌كانی له رۆژئاوای كوردستان و باكوری سوریا بكشێنێته‌وه، تره‌مپ رایگه‌یاند كه چیتر ناتوانن له‌و شه‌ڕه بێ كۆتایه به‌رده‌وام بن، لیكۆله‌رێكی ئه‌ڵمانی پێی وایه به كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له سوریا، وڵاتی ڕووسیا هیچ به‌ربه‌ستێكی له ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌راست له‌به‌رده‌م نه‌ماوه و سه‌ركه‌وتووه.
مایك شێرمێر، نوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی دی ڤێلتی ئه‌لمانی، له‌باره‌ی ڕۆلی ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی روسیا له قه‌یرانی سوریا نووسیویه‌تی، پوتین به بێ شه‌ڕ سه‌ركه‌وتنی له سوریا به‌ده‌ست هێنا و پۆوتین پشتی تره‌مپی له زه‌وی دا له سوریا.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ده‌شڵێت: دوای كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له خاكی سوریا، هیچ كه‌س ڕێگر نیه له‌به‌رده‌م مۆسكۆ بۆ ئه‌وه‌ی له ناوچه‌كه‌دا سه‌ربكه‌وێت، چونكه وا دیار بوو ڕووسیا به ته‌واوی ڕۆڵی خۆی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ده‌ست دابوو. به‌ڵام ئێستا ڕووسیا ڕوڵی له ناوچه‌كه‌دا گه‌وه‌رتر بووه‌ته‌وه. مایكل شێرمێر له دڕێژه‌ی نووسینه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، ڤلادیمێر پوتین به‌بێ شه‌ڕكردن سه‌ركه‌وتنی له به‌ده‌ست هێنا.