دەزگای میدیایی خواكوڕك یاریەكی میدیایی موخابەراتیەكانی سلێمانی ئاشكرا دەكات

دوای ئەوە محەمەدی خەڵكی رۆژئاوایی كوردستان بەر  چەكی فۆسفۆری سپی كەوت لە رۆژئاوایی كوردستان لەلایان دەوڵەتی توركیا دەزگای خێرخوازی بارزانی محمەد لەگەڵ باوكی محەمەد دەهێنە هەولێر و لە نەخۆشخانەكانی هەولێر چارەسەری بۆ دەكەن، بەڵام بەهۆی زۆری سوتانی بە چەكی قەدەغەكراوی فۆسفۆری سپی هێشتا لەژێر چاودێری چر دایە، ژیانی لە مەترسیدایە”.

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە بەهۆی زۆری برینی جەستەی محەمەد بە چەكی فۆسفۆری سپی هێشتا محەمەد مەترسی لەسەر ژیانی هەیە، لە مەترسی لەسەر ژیانی رزگاری نەبووە، تیمی پزیشكی كە چاودێری محەمەد دەكەن، بەردەوام لە چاودێری چڕی تەندروستی محەمەدن”.

هەر بەگوێرەی زانیاری دەزگایی میدیایی خواكوڕك مەترسیەكانی سەر گیانی محەمەد زۆرە و چونكە ئەم چەكە قەدەغەكراوەی كە لە دژی خەڵكی سڤیل لە رۆژئاوایی كوردستان بەكار هاتووە، مەترسیدار ترین جۆڕ چەكی كۆمەڵكوژیە، بۆیە هەر ئەمڕۆ سەرۆك بارزانی لە پەیوەندیەكی تەڵەفۆنی دا لەگەڵ باوكی محەمەد ئامادە باشی تەواوی بۆ چارەسەری رەوشی تەندروستی محەمەدی پێشاندا”.

سەرۆك بارزانی و محەمەدی قوربانی

لە ئێستادا تیمی پزیشكی لە رووی تەندروستیەوە سەرپەرشتی دۆخی تەندروستی محەمەد دەكەن، لەو بارەیەوە سەرچاوەیەكی پزیشكی لە تیمی پزیشكی محەمەد بە دەزگای میدیایی خواكوڕكی راگەیاند كە رەوشی تەندروستی محەمەد هێشتا لەمەترسیدایە، چونكە بەركەوتەی چەكێكی زۆر مەترسیدارە، بەڵام هەموو هەوڵەكان خراونەتە روو بۆ رزگار كردنی ژیانی و چ پێویست بكات بۆ رزگاری كردنی ژیانی ئێمە دەیكەین، لەبارەی هەناردەكردنی بۆ دەرەوەی وڵات سەرچاوەكە گوتی پێویستی بە رەوانەكردن بۆ دەرەوەی وڵاتیش بێت ئێمە دەستكراوەین، بۆ رزگاری كردنی گیانی كاكە محەمەد”

بەڵام میدیایی مخابەراتی سلێمانی دەیانەوێت ئەم دەرفەتە بقۆزنەوە، وەك یاریەكی مخابەراتی بەكاری بهێنن بۆ تێكدانی یەكرێزی گەلی كوردستان لەهەرێمی كوردستان و هاوسۆزیان بۆ رۆژئاوایی كوردستان”.

خواكوڕك یاریە مخابەراتیەكەی میدیایی مخابەراتی سلێمانی ئاشكرا دەكات .

پەیچی شارپرێس لە هەواڵێكدا لەژێر ناونیشانی (مەترسى هه‌یه‌ محەممەد له‌ دهۆک یان هەولێر “به‌ ده‌رزی ژەهراوى بکرێت و بکوژرێت” كە لەسەرەتادا هەواڵەكە لە هەولێر بوو دوای كرایە دهۆك، بڵاو كرایەوە، كە لەسەر زاری سەرچاوەیەكی نادیار رایگەیاندووە” مه‌ترسی ئه‌وه‌یه‌ له‌ رێگه‌ی ده‌ستێكه‌وه‌ محه‌ممه‌د له‌ دهۆك یان هەولێر  ژەهراوى بکرێت و بکوژرێت”.

ئەگەرچی هەواڵەكە لەلایان كەسانی ناشارەزا وە دارێژرا، چونكە لەگەڵ بڵاو بوونەوەی هەواڵەكە  دوای  چەند خولەكێك میدیاكە خۆی بەدرۆخستەوە كە گوایە سەرچاوەیەكی نهێنی ئەوەی پێ راگەیاندووە، بەڵام میدیاكەی نەیزانی كە محەمەد بەركەوتەی چەكی فۆسفۆری سپی لەكامە پارێزگایە و لەكامە نەخۆشخانەشە و چونكە سەرەتا رایگەیاند كە محەمەد لە هەولێرە و دوای دوو خوڵەك هەواڵەكەی رەشكردەوە، گوتی لە دهۆكە، ئەمەش دەسەلمێنێت كە ئەم میدیایە زۆر نەزانانە و بێ زانیاری لەبارەی بوونی  محەمەد لە نەخۆشخانە كانی هەرێمی كوردستانیش ئەم هەواڵە مخابەراتیەیان دارێشتووە”.

وێنەی یەكەم

مەبەست لەم هەواڵە مخابەراتیە ئەوەیە كە ئەگەر محەمەد نەیتوانی بەسەر بریندار بوونەكەی زاڵ بێت و كۆچی دوای بكات لەرووی هەواڵیەوە بلێن پارتی لە هەولێر محەمەد بەركەوتەی چەكی فۆسفۆری سپی بە دەرزیەكی ژەهراوی كوشت.

وێنەی دووەم

ئەم پەیچە و میدیا مخابەراتیە، لەلایان كەماڵ رەئوف سەرنووسەر و بەرێوەبەرایەتی دەكرێت و پێكهاتەیەكی میدیایی مخابەراتیە كە لەلایان دەزگا مخابەراتیەكان بەرێوە دەبرێت.

كەماڵ رئوف كێیە؟

كەماڵ رەئوف بازرگانێكی میدیایە كە لەپێناو پارەدا هەموو سەرچاوە مخابەراتیەكان بڵاو دەكاتەوە لە رێگای ئەو پەیچ و میدیا مخابەراتیانە،

كەماڵ رەئوف هاوسەری خانم رەحیم راوێژكاری بەرهەم ساڵح بە مەبلەغی 5 ملیۆن دیناری عێراقی بە پلەی راوێژكار دامەزراوە هەر لە سەرۆكایەتی كۆمار لە ژێر ناوی كۆمەكی میدیایی دا لە بودجەی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق بڕی 14 ملیۆن وەردەگرێت بۆ پەیچی شار پرێس، لە هەمانكاتیشدا كەماڵ رەئوف ئەندامی ژووری میدیایی دەزگای زانیاریە و مووچەی مانگانەشی لەو دەزگایە وەردەگرێت كە باس لە دوو ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینار دەكرێت.

 

كەماڵ رەئوف و خانم رەحیم راوێژكاری بەرهەم ساڵح
كەماڵ رەئوف و خانم رەحیم راوێژكاری بەرهەم ساڵح

 

ئامانجیان لەم یاریە مخابەراتیە چیە؟

بۆ ئەوەی ئەگەر محەمەد كۆچی دوای كرد تاوانەكە بەسیناریۆی ئەوەی گوایە دەرزی ژەهراوی لێدراوە، محەمەد كۆچی دوای كردووە، ئەمەش بكەنە بابەتێك بۆ:

یەكەم: ئەم هاوسۆزیە و پاڵپشتیە میدیایی و هاوكاریەی كە لەرێگای دەزگای خێرخوازی بارزانی بۆ رۆژئاوایی كوردستان لەهەولێرەوە دەكرێت بە ئاراستەی لێدان لەهەولێر و دەسەڵاتی هەولێر ئەم یاریە مخابەراتیە بەكار بهێنن و بەتگومانی بخەنە ناو خەڵك و رای گشتی بێ چەواشە بكەن، چونكە لایانی سیاسی پشتی مخابەراتی ئەم میدیای مخابەراتیانە لەم هاوسۆزیەدا بۆ رۆژئاوایی كوردستان نیگەرانە و ناتوانێت لەم دۆسیەیەدا وەك پێش سنورداركردنی فرۆكەخانەی سلێمانی مزایەدە بە سۆزی نەتەوەی كورد لە پارچەكانی تری كوردستان بكات”.

دووەم: بەهۆی كاردانەوەی بەردەوامی خەڵك لەسەر كوشتنی هەردوو رۆژنامەنووس لانە محەمەد و ئامانج بابان، ئەم میدیایانە كەوتۆنەتە دۆخێك كە ناتوانن ئەم كاردانەوانە رابگرن، بۆیە دەیانەوێت دۆسیەیەك لەدەرەوەی سلێمانی دروست بكەن و خەڵكی پێوە مەژغول بكەن و سەرنج رای گشتی پێ بەلارێدا ببەن.

سێهەم: بەهۆی تەقینەوەیەك لە ئەزمەر خەڵكی پرسیار لە هۆكاری تەقینەوەكە دەكات كە كردەیەكی نادیاری تیرۆری بووە، بەڵام دەزگا ئەمنیەكانی سلێمانی ناتوانن بۆ خەڵك روونی بكەنەوە، بۆیە بەدوای دۆسیەیەك دەگەرێن خەڵك بەئاراستەی تر دا ببەن.

دەزگای زانیاری ژووری میدیایی هەیە كە مانگانە و سپۆنسەری میدیا مخابەراتیەكانی لەناو شاری سلێمانی دەكات كە پێكهاتوون لە:

شارپرێس

لڤین

میللەت

ئاژانس

ئاوێنە

 

ژیان

درەومیدیا

چەندانی میدیایی تر كە لەم ژوورەوە یاریە مخابەراتیەكان دادەرێژرێت و لەو میدیایانەوە دەخرێتە ناو رای گشتی خەڵكی هەرێمی كوردستان

ئەم میدیایانە جگە لە دەزگایی زانیاری بۆ چەندین باڵ و لق وپۆپی تر كار دەكەن لەناو یەكێتی دا كە رێگایان پێدراوە، بەڵام هێلی سووری ئەوان كەسی یەكەمی دەزگا و سوكایەتی كردنە بە دەزگای زانیاری و دژە تیرۆری یەكێتی، بۆیە لەچوارچێوەی ئەو یاسایە بۆیان هەیە كار لەگەڵ هەموو ئاراستەكانی ناو یەكێتی دا بكەن.

Back to top button