نتانیاهوو پێک هێنانی کابینەی حکومەتی رادەستی بنی گانتس دەکات

 

 

بنیامین نتانیاهوو ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ، رۆژی دووشەممە ڕایگەیاند ، هەوڵەکانی بۆ پێک هێنانی کابینەی حکومەتی نوێ شکستی هێناوە .

 

نتانیاهوو کە ڕێبەری حزبی میانەڕەوی لیکودە ، لە دوای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئیسرائیل لە لایەن سەرۆک کۆماری ئیسرائیل بۆ پێک هێنانی حکومەت ڕاسپێردرا .

 

نتانیاهوو لە ئیستادا ڕادەگەێنێت ئەو نەیتوانی دەنگی زۆرینەی پەرلەمان وەدەست بێنێت بۆ پێک هێنانی کابینەی حکومەت ، بۆیە ڕاسپاردەکەی رادەستی سەرۆک کۆماری ئیسرائیل دەکاتەوە .

 

رڤین رڤلین  سەرۆک کۆماری ئیسرائیل هاوکات رایگەیاند بنی کانتس ڕادەسپێرێت بۆ پێک هێنانی کابینەی نوێی حکومەت .

نتانیاهوو
Back to top button