رووسیا لە هەوڵی ئەوە دا هێزەکوردییەکانی رۆژئاوا بخرێنە ناو سوپای یاسایی سووریا
سێرگەی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا لە تازەترین لێدوانیدا ، بۆچوونی وڵاتەکەی لە سەر چارەسەری کێشەکانی کوردانی رۆژئاوا لە گەڵ حکومەتی ناوەندی سووریا ئاشکرا دەکات .
لەم لێداونێکدا لاڤرۆڤ ڕادەگەێنێت وا باشە هێزە کوردییەکان بخرێنە چوارچێوەی هێزەکانی یاسایی سووریاوە ،چوونکە ئەم کارە دەبێت هۆی کەم بوونەوەی هەڕەشە لە سەر تورکیاش .
لە بەشێکی تری قسەکانیدا لەمبارەوە گووتی : بۆ گەیشتن بەو ئامانجە دانووستان و پێوەندییەکانی هەمەلایەنە لە نیوان حکومەتی ناوەندی سووریا و کوردەکان دەبێت بەردەوام بێت .