رەزا ئاڵتوون ئێمە بەهەموو توانامان دژی دەوڵەتی كوردی دەوەستینەوە رێگا بە پارچە پارچە كردنی “عێراق و سوریا و ئێران نادەین

خواكوڕك
ئەندامی كۆنسەی سەرۆكایەتی KCK و بەرپرسی دوسیەی پەیوەندییەكانی ئەو پارتە لە دیمانەیەكی لەگەل زی كلاریۆن پرۆجێكت (The Clarion Project) دەلێت ئێمە وەك پەكەكە بەهەموو شێوەیەك دژی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان دەوەستینەوە، رێگا بە پارچە پارچە كردنی عێراق وسوریا و ئێران نادەین.
رەزا ئاڵتون ئەندامی دامەزرێنەری پارتی كرێكارانی كوردستان و سەركردە لەكۆنسەی سەركردایەتی كەجەكە، بە رۆژنامەی زی كلاریۆن پرۆجێكت راگەیاندووە، “ئیمە لەوبا وەرە دانین كە كوردستانی سەربەخۆ یان سەربەخۆبوونی پارچەیەك كیشەكە چارەسەر بكات و دەلێت ئێمە دژی ئەو بیرۆكەیین ” بە پێچەوانەوە ئەمە كیشەیەكی سەرەكییە لە نێوان ئێمە و بەشێكی زۆری پارتە سیاسیەكانی ھەرچوارپارچەی كوردستان، ئەوان پیان وایە دەولەتی كوردی و سەربەخویی تاكە رێگایە، ئیمەش بە پێچەوانەوە ،ئێمە باوەرمان وایە رۆژھەڵاتی ناوەراست پیویستی بە سیستەمیكی تیكەڵ لە نەتەوە و ئەتنیك و ئاینەكان ھەیە لە فۆرمێكی فیدراڵیزمی خۆبەڕیوەبەری وە دژی دابەش كردنی” عێراق و سوریا و ئێرانین بەدیاری كراوی.
هەورەها دەلێت ئێمە بەدیلی دەوڵەتمان خستۆتە روو و ئێستا لەبواری كرداری دایە لە باكوری سوریا، وە دەشلێت، نابێت كورد بیر لە سەربەخۆی بكاتەوە و دەبێت لەژێر سێبەری ئەو دەوڵەتانەدا بژیت بەلام بە سیستەمێكی دیموكراسی راستەقینە، دەلێت لێرەوە دەتوانێت پێكەوەژیانی ئاشتیانە دەستە بەر بكات ،PKK پیێ وایە لە رێگای ئەو خۆبەرێوەبەرییە فیدراڵیە دیموكراتە مافەكانی كوردیش دەستە بەر دەبێت.

هەروەها رەزا ئالتون لەباری كارە تیرۆرستیەكان و تووندوو تیژیەكانی حزبەكەی لەبەرامبەر توركیا دا وا وەڵامی رۆژنامەكە دەداتەوە و دەلێت پەكەكە زۆر جار گفتوگۆی ئەم بابەتەی كردووە بە وریاییەوە مامەڵەی لەگەڵ كردوە، بەڵام ئەوە ئێمە نین، دەست پێشخەری توندوو تیژیین ،توندوتێژی دوا ھەڵبژاردەی پەكەكە بووە، ئەویش بۆ بەرگری لە خۆی بووە، كیشەكە ئەوەیە كە ھیچ ولاتێكی سەربەخۆ ئامادە نیە دان بە سەربەخویی كیانێك بۆ كورد دابنێت لە توركیا یان ھیچ نەبێت وەكو كۆلۆنیەك قبوڵمان بكەن لەتوركیا، رەتكردنەوەی ئەم خواستە و پێشەڵكردنی بەردەوامی مافەكانمان بە چەك و ئاگر و لەناوبردن ھۆكاربوبێت.
سەرچاوە
The Clarion Project

 

Back to top button