نووسراوێكی نهێنی و بەپەلە لە وەزارەتی ناوەخۆی عێراق ئاشكرا دەبێت

بەپێی نووسراوێك كە كۆپیەكی دەستی دەزگایی میدیایی خواكوڕك كەوتووە، كە وەزارەتی ناوەخۆی عێراق نوسراوێك بە ژمارەی 1445 لە ڕێکەوتی 21 / 10 / 2019 گەشتاندنی کردووە بە مەبەستی وریاکردنەوە و ئامادە باشی و لە نووسراوەكەدا هاتووە”لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز وەزیری ناوەخۆ هاتووە کە هەموو فەرمانگە و دامەزراوەکانی وەزارەتی ناوەخۆ دەکەونە حاڵەتی وریاکردنەوە ( ئینزار ج 100 % ) لە کات ژمێر 8 ی بەیانی ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 24 / 10 / 2019 تا کاتێکی نادیار و هەموو بەڕێوەبەری فەرمانگەکان و فەرماندەکان و ئامری دامەزراوە و یەکەکان لە بارەگاکانیان دەبێ ئامادەییان هەبیت.

 

دەقی نووسراوە نهێنی و بەپەلەكەی وەزارەتی ناوەخۆی عێراق

 

 

نهێـنی و بەپـەلـە :
 
وەزارەتی ناوەخۆی عێراق نوسراوێك بە ژمارەی 1445 لە ڕێکەوتی 21 / 10 / 2019 گەشتاندنی کردووە بۆ ئەو شوێنانەی خوارەوە بە مەبەستی وریاکردنەوە و ئامادە باشی
لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز وەزیری ناوەخۆ هاتووە کە هەموو فەرمانگە و دامەزراوەکانی وەزارەتی ناوەخۆ دەکەونە حاڵەتی وریاکردنەوە ( ئینزار ج 100 % ) لە کات ژمێر 8 ی بەیانی ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 24 / 10 / 2019 تا کاتێکی نادیار و هەموو بەڕێوەبەری فەرمانگەکان و فەرماندەکان و ئامری دامەزراوە و یەکەکان لە بارەگاکانیان دەبێ ئامادەییان هەبیت
 
بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری کارگێری و دارایی
بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری پۆلیس / تاوان و جموجۆڵ
بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی ئیتحادی
بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری ئەمنی ئیتحادی
فەرماندەی فیرقەی تێکەڵ بوونی خێرا
فەرماندەی هێزەکانی پاراستنی یاسا
بۆ ئاگاداری بەڕێـز نوسینگەی بریکاری وەزارەتی پێشکەوتوو
نوسینگەی ڕاوێژکار
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان / هەیئەی ئۆپەراسیۆنەکان
 
واژوو
لیوا ڕوکن
بەڕێوەبەری ئۆپەراسیۆنەکانی وەزارەت
 
واژوو
عەمید ڕوکن
جێگری بەڕێوەبەری ئۆپەراسیۆنەکان
 
واژوو
عەمید ڕوکن
بەڕێوەبەری ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکان
Back to top button