پێش كۆبوونەوەی پۆتین و ئەردۆگان سەرۆك بارزانی و سەرۆك ماكرۆن پەیامیان ناردووە بۆ پۆتین

ئەمرۆ 22ی ئۆكتۆبەری 2019 بریارە سەرۆكی رووسیا و سەرۆككۆماری توركیا كۆببنەوە”.

لەسەر بانگەشتی ڤلادیمێر پۆتین سەرۆكی رووسیا ئەردۆگان داوەتی رووسیا كراوە، وابریارە لە شاری سوچی لە باشوری رۆژئاوای رووسیا كۆبوونەوەكە ئەنجام بدرێت”.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكان ڤلادیمێر پۆتین و ئەردۆگان كۆبوونەوەكەیان لەسەر تاوتێی چەند پرسێكە تەوەرەكان بریتین لە سوریا و رۆژئاوای كوردستان و سوریا و پرۆسەی سیاسی لە سوریا و شەڕی دژی تیرۆر”.

ئەو سەردانەی سەرۆكی كۆماری توركیا بۆ رووسیا لەكاتێكدایە كە رۆژی 21ی ئۆكتۆبەر سەرۆك بارزانی نامەیەكی ئارستەی سەرۆكی رووسیا كردووە، ئەمەش لەكاتێكدایە هەر دوێنێ ماكرۆنی سەرۆكی فەرنسا بە تەلەفۆن پەیوەندی كرد بە پۆتین”.

Back to top button