وەزارەتی تەندروستی کیسی نایلۆن قەدەخە دەکات

وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری داوە کیسی نایلۆن قەدەخە بكات.

وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی و پاراستنی تەندروستیی هاووڵاتیاندا، هەروەها بۆ کەمکردنەوەی کاریگەریە خراپەکانی کیسی نایلۆن لە فرۆشگاکان و بازاڕدا، بڕیاری داوە کیسی نایلۆن قەدەخە بکرێت و چیتر نەیەتە بەکارهێنان.

بە پێی بڕیارەكەی وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ جێگرەوەی کیسی نایلۆن، كیسی کاخەز بەرهەم دێنن تا بکەوێتە ناو بازاڕەكان، بەمەش تەندروستیی هاووڵاتیان پارێزراو دەبێت.

Back to top button