شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ترسی لە لێكلۆنەوەی پەرلەمانی كوردستان هەیە لەسەر كوشتنی ئامانج و لانەی رۆژنامەنووس
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە نووسینێكی دا ترسی خۆی لە لێژنەی پەرلەمانی كوردستان بۆ لێكۆلینەوە لە رووداوی تیرۆری ئامانج بابان و لانە محەمەد و منداڵەكەیان دەخاتە روو و هەوڵەكانی پەرلەمانی كوردستان بە ناوزراندنی شاری سلێمانی لە قەڵەم دەدات، لەو بارەیەوەش ئەندام پەرلەمانتارێكی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان هۆشداری بە شاناز دەدات”.
لە نووسینێكی دا شانازی ئیبراهیم ئەحمەد لەبارەی لێژنەی لێكۆلینەوەی پەرلەمان لەسەر تیرۆری رۆژنامەنووس لە سلێمانی هێرش دەكاتە سەر پەرلەمان و بە كارتۆن ناوی دەبات، لەبەرامبەر دا رزگار محەمەد، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان هۆشداری دەداتە شاناز و دەلێـ” پەرلەمانی كوردستان تێكەڵ بە كێشەی ناو حزبەكەت مەكە”.
رزگار محەمەد، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێكی دا رایگەیاندووە”هەرچییەکی لەبارەی پەرلەمانەوە گوتبێت بە نەشیاوی دەزانم، چونكە پەرلەمان دامەزراوەیەكی باڵایە و کاری یاسادەرکردن و چاودێریکردنە و دەشلێـ”ئەگەر ئەوان كێشەیەكی ناوخۆیی خۆیان هەیە، هەق نییە كە بەو شێوەیە بێت قسەكانی بگوازێتەوە بۆ پەرلەمان و بە پەرلەمانی كارتۆنی ناوی ببات، ئەمە قسەیەكی نەشیاوە و جێگای قەبووڵکردن نییە، چونكە ڕەنگە ئێمە بزانین كە ئەوان لێدوانی دژ بە یەكیان هەیە، بۆیە هیوادارین ئەمە نەگوازرێتەوە بۆ ناو پەرلەمان“.
هەروەها ئەو ئەندام پەرلەمانتارەی گۆڕان دەشلێـ”لەبارەی کەیسی کوژرانی ئامانج بابانی و هاوسەر و منداڵەکەی، پەرلەمان کاری خۆی لە ڕێگەی درووستکردنی لێژنەیەکەوە کردووە و ئەمە بە مەبەستی ناوزڕاندنی سلێمانی نییە، بەڵکوو ”بۆ لێكۆڵینەوەیە لەو ڕووداوە، هەروەها راشی گەیاندووە”سلێمانی تەنیا هی بنەماڵەیەک نییە، بەڵکوو پارێزگایەكە لە هەرێمی کوردستان وەك هەولێر و هەڵەبجە و دهۆك، ناكرێ ئەوان جیاوازی دروست بكەن و بۆ سلێمانی بڵێن ناوزڕاندن”.
هەروەها لە بەشێكی تری قسەكانی دا پەرلەمانتاری گۆڕان دەشلێ”ـئەم لێدوانانە بەشێكە لە ململانێكانی ناوخۆی یەكێتی، ئەم ململانێیە بەشێوەیەكی ناڕاستەوخۆ بێن باسی ناوزڕاندنی سلێمانی بكەن، مەبەستێكی دیكەی لە پشتەوە بێت، ئەگەر ئەوان كێشەی ناوخۆیی خۆیان یان شتێكی لەو بابەتانەیان هەیە، بابەتی حزبییە یان شەخسییە، حەق نییە بیهێنن و لەگەڵ سلێمانی باسی بكەن، چونكە رووداوێك كە لە سلێمانی یان هەولێر روودەدات، ئیمە پێی نیگەران دەبین”.